بۆ ئەبێت فێری زمانی پرۆگرامسازی جاڤا سکریپت ببم ؟ - سایتی زانیاری گشتی

Breaking

كەش و هەوا

BANNER 728X90

Sunday, October 1, 2017

بۆ ئەبێت فێری زمانی پرۆگرامسازی جاڤا سکریپت ببم ؟


زمانی پرۆگرامسازی " جافا سکریپت " یەکێکە لەو زمانانەی کە بەشداری دەکات لە پێکهێنانی زۆربەی جومگەکانی دونیای وێب و ئینتەرنێت بە گشتی، گەر دەتەوێت ئەم ڕاستیەت زۆر بە سادەی بۆ دەربکەوێت ئەوا لەڕوی پێکهاتەی پرۆگرامسازیەوە گەر تەماشای هەر ماڵپەڕێک بکەیت لەناو ئینتەرنێتدا بەنزیکەی ١٢% بۆ ٢٢% ماڵپەڕەکە پێک دێت لە زمانی جاڤا سکریپت، بۆیە بەبێ جاڤا سکریپت شتێک نیە ناوی وێب و ئینتەرنێت بێت بە تەواوی.!!

کەواتە ئەندازیار و پرۆگرامسازانی بواری وێب پێویستە ڕاستەوخۆ دوای " HTML " فێرای زمانی جاڤا سکریپت " JAVA Script "  ببن، لەلایەکی ترەوە هاککەر و پسپۆرانی سکیوریتی وێب بەپلەی یەکەم سود لەم زمانە دەبینن بۆ ئەنجامدانی ئە هێرشانەی دەکرێنە سەر ئەو ڕوکارەی وێب سایتەکان کە بەکارهێنەرانی ئاسای سودی لێ دەبینن و بەکاری دەهێنن، بۆ نمونە هاککی جۆری " XSS " واتە " Cross Site Script  " کە لەڕێگەیەوە زۆر بە ئاسانی دەتوانرێت داتا و زانیاریە گرنگەکانی 

بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت بدزرێت و ببرێت هەروەک ژمارەی کارتی ڤیزا و پاسۆرد و یوسەری سیستەمە ئەمنیەکان ..هتد. بۆ فێربونی وەرگرتنی باکگراوندێکی زۆر باش لەسەر زمانی ناوبراوە دەتوانیت سەردانی ئەم لینکە بکەیت. 

No comments:

Post a Comment